گێتی
سوریا سێ رۆژ ماته‌مینیی راگه‌یاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
حكومه‌تی دیمه‌شق به‌بۆنه‌ی هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر بنكه‌ی مه‌شقی سه‌ربازیی ده‌ریاوانیی له شاری حومس له ناوه‌ڕاستی سوریا، سێ رۆژ ماته‌مینیی له سه‌رانسه‌ری سوریادا راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشی كرده سه‌ر رێوڕه‌سمی ده‌رچووانی خولی مه‌شقی سه‌ربازیی ده‌ریاوانیی له شاری حومس و له ئه‌نجامدا به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، 60 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه له‌ناویان 9 مه‌ده‌نیی هه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا، له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سكای نیوز عه‌ره‌بییه رایگه‌یاند: ده‌یانه‌وێت سوریاش وه‌ك عیراق و لیبیا لێبكه‌ن، كه ئامانجیان سه‌دام حسین، سه‌رۆكی پێشووتری عیراق و موعه‌مه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی پێشووی لیبیا نه‌بوو، به‌ڵكو ویستیان ئه‌وه‌بوو گه‌له‌كانیان بكه‌نه ئامانج.