گێتی

پۆتین: له‌ شه‌ڕی ئۆكرانیادا ئێمه‌ ده‌ستپێشخه‌ر نه‌بووین

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆتین: له‌ شه‌ڕی ئۆكرانیادا ئێمه‌ ده‌ستپێشخه‌ر نه‌بووین
مه‌ودا میدیا -

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی رووسیا، ڤلادیمیر پۆتین، سه‌رۆكی رووسیا، داوای ئاشته‌وایی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی جیهانی كردووه‌ له‌ رێگه‌ی گفتوگۆوه‌ و ره‌تیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ رووسیا ده‌ستپێشخه‌ربووبێت له‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیادا.

سایتی روسیا ئه‌لیه‌وم روونیكرده‌وه‌، ڤلادیمیر پۆتین، سه‌رۆكی رووسیا ره‌خنه‌ی له‌ ئه‌مریكا گرتووه‌ و وتویه‌تی: له‌ دوای جه‌نگی سارده‌وه‌، ئه‌مریكا ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و ئابووریی و سه‌ربازیی و ته‌نانه‌ت ئه‌خلاقیشیی به‌سه‌ر جیهاندا سه‌پاندووه‌، به‌ڵام جیهان زۆر له‌وه‌ ئاڵۆزتره‌ له‌لایه‌ن یه‌ك ده‌وڵه‌ته‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببرێت.

سه‌رۆكی رووسیا ده‌شڵێت: ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ڵامی ئه‌مریكا بده‌ینه‌وه‌، چونكه‌ ئێمه‌ شه‌ڕی ئۆكرانیامان ده‌ستپێنه‌كرد، وه‌ هیوادارین شه‌ڕێك كه‌ دژی ئێمه‌ هه‌ڵگیرسێنرا، كۆتایی پێبهێنین. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان