عیراقی
سه‌رۆك كۆماری عیراق له جه‌ژنی جه‌مادا به‌ڵێنێك به‌ئێزیدییه‌كان ده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عیراق، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی جه‌مای ئێزیدییه‌كان كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ ده‌ستپێده‌كات، په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئێزیدییه‌كان كرد.
سه‌رۆك كۆماری عیراق له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: پیرۆزبایی له هه‌موو خوشك و برایانی ئێزدیی ده‌كه‌م كه رۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌ن، وه داوا ده‌كه‌م ئینسافیان به‌رامبه‌ر بنوێنرێت و ژیانێكی باشیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت، پاش ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هێرشی سته‌مكارانه بوونه‌وه.
له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا به‌ڵێن به ئێزیدییه‌كان ده‌دات: به‌هاوكاریی له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره ئێزیدییه‌كان بۆ شاری شه‌نگال، تا به ئارامیی و بێكێشه له شاری خۆیاندا بژین.