گێتی

ئاماری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سوریا 300 قوربانیی تێپه‌ڕاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سوریا 300 قوربانیی تێپه‌ڕاند
مه‌ودا میدیا -

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی سوریا دوا ئاماری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆلێژی سه‌ربازیی  جه‌نگیی شاری حومسی راگه‌یاند، كه‌ ژماره‌ی قوربانیان له‌و هێرشه‌دا كه‌ به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجامدرا، 300 كه‌سی قوربانیی تێپه‌ڕاندووه‌.

به‌گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی سوریا، له‌و هێرشه‌دا كه‌ به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كرایه‌ سه‌ر كۆلێژی سه‌ربازیی جه‌نگیی شاری حومس له‌كاتی ده‌رچووانی خولێكی كۆلێژه‌كه‌دا، 80 خوێندكار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 240ی تریش بریندار بوون، كه‌ له‌ناویاندا كه‌سانی مه‌ده‌نییش هه‌ن.

هاوكات حكومه‌تی دیمه‌شق ئه‌و هێرشه‌ی به‌كارێكی ترسنۆكانه‌ وه‌سف كرد و به‌ڵێنیدا كه‌ تۆڵه‌ی توندتر له‌ ئه‌نجامده‌رانی بكاته‌وه‌. 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان