گێتی

به‌ندكراوێك خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌ندكراوێك خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرت
مه‌ودا میدیا -

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ناوچه‌كه‌ و جیهان ئاشكرایانكرد، به‌ندكراوێك له‌ ئێران كه‌ هاوكات چالاكی بواری مافه‌كانی مرۆڤه‌ له‌و وڵاته‌دا، خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بۆ ساڵی 2023 وه‌رگرت.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ روونیانكردووه‌ته‌وه‌،  ئه‌مڕۆ هه‌ینی لیژنه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ خه‌ڵاتی نۆبڵی 2023، ناوی براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتییان راگه‌یاند، كه‌ نێرگس محه‌مه‌دی چالاكیی مافه‌كانی مرۆڤی ئێرانه‌ و له‌ ئێستادا له‌ گرتووخانه‌ی ئه‌وین له‌ ئێران به‌ندكراوه‌.

لیژنه‌ی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی نۆبڵ روونیكرده‌وه‌: خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ساڵی 2023 دراوه‌ به‌ نێرگس محه‌مه‌دی، به‌هۆی خه‌باتی بێوچانی بۆ به‌رگریكردن له‌ مافه‌كانی ژنان له‌ ئێران. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان