عیراقی

دوا ئاماری رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌.. هێشتا ژماره‌یه‌ك بریندار له‌ نه‌خۆشخانه‌كانن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوا ئاماری رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌.. هێشتا ژماره‌یه‌ك بریندار له‌ نه‌خۆشخانه‌كانن
مه‌ودا میدیا -

فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی نه‌ینه‌وا دوا ئاماری قوربانییانی رووداوی گڕگرتنی هۆڵی هه‌یسه‌می له‌ شاری حه‌مدانییه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا بڵاوكرده‌وه‌، له‌كاتێكدا هێشتا ژماره‌یه‌ك له‌ برینداره‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن.

به‌گوێره‌ی ئاماری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی نه‌ینه‌وا، تا ئێستا 124 كه‌س له‌ رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و چه‌ندین كه‌سی تریش له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندان و چاوه‌ڕوانی چاره‌نووسیان ده‌كرێت و سێ نه‌خۆشیش ئاماده‌كراون بنێردرێنه‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

پێشتر زیا پیترۆس، سیاسیی سه‌ربه‌خۆی كلدانیی مه‌سیحیی بۆ مه‌ودا میدیا وتی: نه‌خۆشخانه‌كانی عیراق به‌كه‌ڵكی چاره‌سه‌ركردنی قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ نایه‌ن، بۆیه‌ ده‌نێردرێنه‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان