عیراقی
بانكی عیراق په‌یامێكی ئاراسته‌ی رۆژنامه‌نوسان و میدیاكان كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
بانكی ناوه‌ندیی عیراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ناوخۆ و ناوچه‌یی و جیهانیی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، گوایا ئه‌مریكا ناردنی دۆلاری بۆ عیراق راگرتووه، ئه‌گه‌رچی حكومه‌تی به‌غدا داوای كردووه.
بانكی ناوه‌ندیی عیراق، كه له ئێستادا پلانی لاوازكردنی دۆلاری داناوه بۆ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو، ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه: ئه‌و هه‌واڵ و راپۆرتانه‌ی باس له راگرتنی دۆلار له ئه‌مریكاوه بۆ عیراق ده‌كه‌ن، دوورن له راستییه‌وه، به‌ڵكو ناردنی دۆلار رێوشوێنی یاسایی خۆی هه‌یه و نه راگیراوه و نه كه‌مكراوه‌ته‌وه.
بانكی ناوه‌ندیی عیراق له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا داوای له رۆژنامه‌نوسان و میدیاكان كردووه: پشت به زانیاریی ناراست و سه‌رچاوه‌ی فریوده‌ر نه‌به‌ستن، به‌ڵكو بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی، پشت به به‌رپرسانی ره‌سمیی و ده‌زگا و بڵاوكراوه ره‌سمییه‌كان و مینبه‌ره‌كانیان له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ببه‌ستن.