عیراقی

پرسه‌نامه‌ی عیراق بۆ سوریا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرسه‌نامه‌ی عیراق بۆ سوریا
مه‌ودا میدیا -

محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران عیراق، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا كرد، به‌بۆنه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر كۆلێژێكی سه‌ربازیی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ كه‌ بوو به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 80 كه‌س. 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا پرسه‌نامه‌كه‌ی به‌ناوی گه‌لانی عیراقه‌وه‌ ئاراسته‌ی سوریا كردووه‌ و تێیدا ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ عیراق هاوكاری سوریا ده‌بێت له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا. 

له‌ هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌واندا بۆ سه‌ر كۆلێژێكی سه‌ربازیی جه‌نگیی له‌ شاری حومسی له‌ سه‌ریا، 80 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ مه‌ده‌نیشیان تێدایه‌ و 240 كه‌سی تریش برینداربوون. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان