عیراقی

حه‌شدی شه‌عبی پشتیوانی فەلەستینییەکان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حه‌شدی شه‌عبی پشتیوانی فەلەستینییەکان دەکات
مەودا میدیا-

حه‌شدی شه‌عبی عیراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و پشتیوانی خۆی بۆ  بۆ به‌رگریكارانی فه‌له‌ستین راگەیاند و دەڵێت "داوای خۆڕاگریان لێدەکەین".

لە بەیاننامەکەی حەشدی شەعبی عیراق هاتووە "وه‌ڵامی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و ده‌نگی ره‌تكردنه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م ده‌ستدرێژییه‌كانی زایۆنیزم به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌یكاته‌ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا و قودسی داگیركراو، ئێمه‌ له‌م ساته‌ مێژووییه‌دا پشتیوانیی ته‌واوی خۆمان بۆ به‌رگریكارانی فه‌له‌ستین راده‌گه‌یه‌نین و ده‌ست ده‌خه‌ینه‌ ناو ده‌ستیان و داوای خۆڕاگرییان لێده‌كه‌ین".

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماسی‌ فه‌له‌ستینی‌ به‌ مووشه‌ك هێرشی‌ كرده‌سه‌ر ناوچه‌كانی‌ ئیسرائیل و دواتر ئۆپه‌راسیۆنێكی‌ به‌ناوی (باهۆزی ئه‌قسا) ده‌ستپێكرد و تیایدا چه‌كداره‌كانی‌ دزه‌یان كرده‌ ئیسرائیل و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازیان كوشت و برینداركرد، هەروەها دوای هێرشه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، سوپای ئیسرائیل ده‌ستی به‌ بۆردوومانكردن و تۆپبارانكردنی چه‌ند شوێنێكی غه‌زه‌ كرد و له‌ هه‌ندێك شوێنیش شه‌ڕ له‌نێوان سه‌ربازانی ئیسرائیل و چه‌كدارانی حه‌ماس روویدا.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان