عیراقی

مژده‌یه‌كی خۆش درا به‌ دانیشتوانی به‌غدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مژده‌یه‌كی خۆش درا به‌ دانیشتوانی به‌غدا
مه‌ودا میدیا -

لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاریی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی عیراق، مژده‌ی دا به‌ دانیشتوانی شاری به‌غدای پایته‌ختی عیراق، به‌وه‌ی كه‌ خۆڵبارینه‌كانی به‌غدا بۆ سه‌وزیی و كه‌شی جوان ده‌گۆڕێت.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، مه‌دیحه‌ مه‌كسوسیی، په‌رله‌مانتاری عیراق له‌ لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاریی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ وتویه‌تی: هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی سه‌وزكردنی به‌غدا به‌ دره‌خت و باخچه‌ ده‌ستپێده‌كات، به‌ جۆرێك بایه‌خێكی زۆر به‌ لایه‌نی ژینگه‌یی و خزمه‌تگوزاریی شاره‌ ده‌دات. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌. ساڵانه‌ چه‌ند جارێك گه‌رده‌لول و خۆڵبارین روو له‌ عیراق ده‌كات، له‌وانه‌ش شاری به‌غدا، له‌ ساڵی پاردا خۆڵبارینه‌كه‌دا به‌جۆرێك بوو، كه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ده‌زگا حكومییه‌كان و گه‌شتی ئاسمانیشی راگرت. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان