عیراقی
به‌غدا: بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم، ده‌بێت توركیا به‌ره‌سمیی ئاگادارمان بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
دوو به‌رپرسیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایانگه‌یاند، ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداریی ره‌سمییان پێنه‌گه‌یشتووه له‌لایه‌نی توركییه‌وه به‌مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌و دوو به‌رپرسه روونیانكردووهتهوه، پێویست ده‌كات حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمیی ئاگاداریان بكات بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و چه‌ند بابه‌تێكی تری دارایی و هونه‌رییش هه‌ن، ده‌بێت تاووتوێ بكرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، دووشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه بڵاویانكرده‌وه، حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.