عیراقی
له‌پاش رووداوی حه‌مدانییه رێوشوێنی توند ... به‌غدا 25 ملیار دیناری ته‌رخانكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سه‌رچاوه ره‌سمییه‌كانی عیراق بڵاویانكرده‌وه، حكومه‌تی به‌غدا به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی ناوه‌ندێكی به‌رگریی شارستانیی سه‌رده‌میی و كارا كه له‌گه‌ڵ دۆخی عیراقدا بگونجێت، 25 ملیار دیناری ته‌رخانكرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق 25 ملیار دیناری ته‌رخانكردووه، به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ناوه‌ندێكی به‌هێز و كارای به‌رگریی شارستانیی كه له‌گه‌ڵ دۆخی عیراقدا بگونجێت و له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی عیراقدا لقی هه‌بێت و ئامێر و ئامرازی سه‌رده‌میی له‌به‌رده‌ستدا بێت.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق روونیكردووه‌ته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا 100 ناوه‌ندی به‌رگریی شارستانیی به‌هێز و سه‌رده‌میی له شاره جیاوازه‌كانی عیراقدا دروستده‌كرێت و له رێگه‌ی ئۆتۆمبێل و ئامێری سه‌رده‌مییه‌وه پشتیوانیی ده‌كرێت.
هه‌وڵه‌كانی عیراق بۆ پته‌وكردن و به‌هێزكردنی بواری به‌رگریی شارستانیی، له دوای رووداوه‌كه‌ی شاری حه‌مدانییه‌وه ده‌ستیپێكرد، كه تیادا 124 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.