عیراقی

"په‌كه‌كه‌"شی تێدایه‌.. ئه‌و دۆسیانه‌ی سودانی تاووتوێیان ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


"په‌كه‌كه‌"شی تێدایه‌.. ئه‌و دۆسیانه‌ی سودانی تاووتوێیان ده‌كات
مه‌ودا میدیا -

میدیای توركیی و رووسیی ئاشكرایانكرد، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ گه‌شته‌كه‌یدا بۆ رووسیا، چه‌ندین دۆسیه‌ی ناوخۆیی و ناوچه‌یی جیهانیی تاووتوێ ده‌كات.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ روونیانكردووه‌ته‌وه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌ گفتوگۆیان به‌رده‌وامه‌ و له‌به‌رنامه‌یانداوه‌ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ توركیا واژۆ بكه‌ن له‌ بواری ئه‌منییدا، به‌ئامانجی كۆنترۆڵكردنی كێشه‌ ئه‌منییه‌كان، هاوشێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا واژۆكرا و به‌هۆیه‌وه‌ هێزه‌ كوردییه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ كانی ئێران چه‌ككران، به‌هه‌مان شێوه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستانیشدا بكرێت، له‌كاتێكدا بۆردوومانی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و پارته‌ كوردییه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

هه‌ر له‌ناو ئه‌و دۆسیانه‌دا كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق تاووتوێیان ده‌كات، بریتین له‌  ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، ھەروەھا ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و ڕووسیا.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی رووسیا گفتوگۆی كردووه‌ و ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌، حكومه‌تی به‌غدا له‌توانایدایه‌ كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی جیهان بكات.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان