عیراقی
سه‌رۆك كۆماری عیراق داوای پشكی پێویستی ئاو له وڵاتانی دراوسێ ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عیراق له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی سه‌ر به رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناسراو به فاو، ئاماژه‌ی به چه‌ند بابه‌تێكی گرنگیی ناوخۆیی و ناوچه‌یی كرد، له‌وانه‌ش بابه‌تی پشكی ئاوی عیراق.
سه‌رۆك كۆماری عیراق ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه، پێویسته وڵاتانی دراوسێ پشكی پێویست ئاو بۆ عیراق به‌ربده‌نه‌وه، به ئامانجی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌داكانی بواری ژیان و خۆراك و ئاسایشی خۆراك.
وتیشی: گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه‌یه به‌تایبه‌ت له عیراق به‌هۆی پاشه‌كشه‌ی ئاوی دیجله و فورات و وشكه‌ساڵیی و به‌بیابانبوون، ئه‌وه‌ش پێویست ده‌كات له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ پشكی ئاوی پێویست بۆ عیراق به‌ربده‌نه‌وه.
سه‌رۆك كۆماری عیراق باسی ئه‌وه‌شیكرد، كه به‌رنامه و هه‌وڵ هه‌یه له عیراقدا بۆ سه‌وزكردن و ناشتنی دره‌خت و ئیداره‌دانی سه‌رده‌مییانه‌ی ئاو و هۆشیاركردنه‌وه‌ی رای گشتیی له‌و باره‌یه‌وه.