عیراقی

په‌رله‌مانتارێك: په‌یوه‌ندیی عیراق له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا له‌ئاستێكی باشدایه‌ و پته‌وتریشی ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌رله‌مانتارێك: په‌یوه‌ندیی عیراق له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا له‌ئاستێكی باشدایه‌ و پته‌وتریشی ده‌كات
مه‌ودا میدیا -

هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی به‌رپرسانی عیراق بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهان و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ سه‌ردانی به‌رپرسانی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهان بۆ عیراق، په‌رله‌مانتارێكی عیراق ده‌ڵێت: عیراق له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ فراوانكردن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌سه‌ر ئاسته‌ جیاوازه‌كان. 

موسه‌نا ئه‌مین، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی عیراق بۆ مه‌ودا میدیا وتی: عیراق له‌ ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كی باش و پته‌وی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌یدا هه‌یه‌ و له‌ هه‌وڵیشدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ پته‌وتر بكات. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ ئێستادا محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌گه‌شتێك له‌ رووسیایه‌ و له‌ رۆژانی رابردووشدا، هه‌ریه‌ك له‌ خه‌میس خه‌نجه‌ر، سیاسی دیاری عیراق و فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، سه‌ردانی توركیایان كرد، پاش ئه‌وه‌ش كه‌ هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی عیراقی كرد. 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان