تەندروستی
10 نیشانە دەیسەلمێنێت تۆ لە كەسانی ئاسایی زیرەكتریت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەوانەیە هەر یەكێك لە ئێمە لە كاتێكدا درك بە زیرەكیی و توانای هزریی خۆمان بكەین، هەستی رەزامەندییمان بۆ دروست ببێت بەرامبەر خۆمان.
زیرەكی بە واتای هۆشیاریی و كاراتر بوونی هەست و هۆشمەندیی، یەكێكە لەو تایبەتمەندییانەی هەندێك پێیانوایە بوونی دەبێتە هۆی بێتاقەتیی لە ژیان و هەندێكی تریش تەواو ئەرێنی دەیبینن.
لە مەودا میدیا 10 نیشانەتان پێدەڵێین، كە زانستی دەروونناسی ئاماژەی پێكردوون كەسانی زیرەكتر لە كەسانی ئاسایی هەیانە، بزانە چەند نیشانە لە تۆدا هەیە؛
1.زوو هەستكردن بە بێزاری
كەسانی زیرەك هەمیشە بەرامبەر كار و چالاكییە دووبارەبووەوەكان (رۆتین) هەست بە بێزاریی دەكەن، ئەوەش پەیوەستە بەوەی ئەوان زانست و بەهرەی زۆریان پێیە و ناتوانن لە كارە رۆتینەكاندا سەرجەم تواناكانیان بەكاربهێنن و سنوورەكانیان بەرتەسك دەبێتەوە.
بۆ نموونە زوو بێزاردەبن لە بابەتەكانی تایبەت بە كاری ماڵەوە و نرخی كەلوپەل و هەواڵە دووبارەكان، ئەوان زیاتر حەزیان بە بابەتە قووڵ و جیهانییەكانە.
2.هەستیان وایە گەنجترن لە تەمەنی راستەقینەیان
ئەمە راستییەكی سەرنجڕاكێشە، كەسانی زیرەك بێ ویستی خۆیان گەنجتر لە تەمەنی راستەقینەی خۆیان مامەڵە دەكەن، واتا هەتا لە تەمەنی پێگەیشتووییدا زیاتر زیرەك بین، لە بەتەمەنیدا زیاتر هەست بە گەنجێتی دەكەیت.
3.قەیرانی "بوون"
كەسانی هۆشیار و زیرەك، بە شێوەیەكی گشتی كێشەیان لەگەڵ وەڵامی پرسیارەكانی بوون هەیە لە ژیان، بە بەردەوامیی دەپرسن لە هۆكار و ئامانجەكانی ژیان، ئەگەر ئەو كارە نەكەن دەروونیان ئارام نابێت.
4.پەیوەندیی سۆزداری بۆ ئەوان كارێكی ئاسان نییە
ئەو كەسانەی ئاستی زیرەكییان بێئەندازە بەرزە، توێژینەوە دەریدەخات ئەوانەی ئاستی زیرەكییان لە 120 دایە، زۆرینەیان كەسانی تەنهان و پێیان باشە پەیوەندیی سۆزداریی لەگەڵ كەسانێك ببەستن ئاستی زیرەكییان لە خۆیان كەمترە.
5. قرتاندنی نینۆك بە ددان (نینۆك خواردن)
دەستهەڵگرتن لە خووە نامۆ و ناباشەكان سەختە بۆ كەسانی زیرەك و سەركەوتووش، زانستی دەروونناسی دەڵێت "خواردنی نینۆك تەنها واتای ئەوە نییە كەسەكە لەژێر فشاردایە، بەڵكو كاتێك كەسانی سەركەوتوو دەیانەوێت بە باشترین شێوە و لە كاتێكی خێرادا كارەكانیان ئەنجامبدەن، بە ددان نینۆكەكانیان دەگەزن".
6. لەیادكردن
تەنانەت كەسانی زۆر زیرەكیش كەموكوڕییان هەیە، ئەو كەسانەی لە جیهاندا زۆر سەركەوتوو زیرەكن بەهۆی بیركردنەوەی لە ئەندازە بەدەریان لە بابەتە قوڵ و جیاوازەكان، زۆر جار بەتەواوی ئەنجامدانی كارەكانی رۆژانەیان لەیاددەكەن.
7. چارەسەری داهێنەرانە
بیڵ گەیتس، ملیۆنەری بەناوبانگی جیهان دەڵێت "دەبێت لە شتەكان تێبگەیت بۆ ئەوەی داهێنان لە سەروو ئاستیانەوە بكەیت".
توێژینەوەیەكی پەرتووكخانەی نێودەوڵەتیی دەرمان دەڵێت؛ كەسانێك رێژەی زیرەكییان بەرزە، رێگەچارەی دووبارە بۆ كێشەكان بەكارناهێنن، بەڵكو خۆیان رێگەچارە دادەهێنن.
8.درەنگكەوتن
توێژینەوەیەكی دەروونی كە تۆڕی هەواڵیی بی بی سی بڵاویكردووەتەوە دەڵێت "ئەو كەسانەی بە شێوەیەكی گشتی لە كاتی خۆیدا ناگەنە شوێنی مەبەست، یاخود ئەركەكانیان لە دوا چركەدا ئەنجامدەدەن، لە بیركردنەوەدا داهێنەرترن و بە شێوەیەكی گشتی گەشبینترن لە كەسانی ئاسایی.
9. توانای وتنی "نا"
ئارامگرتن تەنها تایبەتمەندییەكی ئەرێنی نییە بەڵكو تایبەتمەندیی كەسانی هۆشمەند و زیرەكە، توێژەران و زانایان پێیانوایە ئەو كەسانەی دەتوانن دان بەخۆیاندا بگرن یاخود سنوور بۆ حەز و ویستەكانیان دابنێن، رێژەی زیرەكییان بەرزە.
10."من لێهاتوو نیم"
لە دەروونناسیدا "كاریگەریی دەنین كروگەر" هەیە كە دەڵێت؛ كەسانی كەمتر لێهاتوو توانا هزرییەكانیان بە بەهێزی دەبینن و خۆیان پێ زیرەكە، بەڵام كەسانی لێهاتوو بە شێوەیەكی گشتی ئاستی توانا و زیرەكیی خۆیان بە كەم دەبینن و پێیانوایە لێهاتوو نین.
خۆت یان كەسێكی نزیكت ئەم تایبەتمەندییانەیان هەیە؟