عیراقی

به‌رپرسێكی ئێرانیی له‌سه‌ردانێكی چه‌ند كاتژمێرییدا گه‌یشته‌ به‌غدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌رپرسێكی ئێرانیی له‌سه‌ردانێكی چه‌ند كاتژمێرییدا گه‌یشته‌ به‌غدا
مه‌ودا میدیا -

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق ئاشكرایانكرد، كه‌مێك پێش ئێستا حسین ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ سه‌ردانێكی كورت مه‌ودادا گه‌یشتووه‌ته‌ به‌غدای پایته‌ختی عیراق.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق له‌ فرۆخانه‌ی به‌غدا پێشوازی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كرد، پاش ئه‌وه‌ی له‌رۆژانی رابردوودا وه‌فدی ئه‌منیی عیراقیی سه‌ردانی تارانی كرد.

روونكراوه‌ته‌وه‌، حسین ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌ به‌غدا ده‌مێنێته‌وه‌ و به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان به‌غدا و تارانه‌وه‌ سه‌ردانی عیراقی كردووه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان