عیراقی

كێشه‌ی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ده‌بێته‌ بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


كێشه‌ی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ده‌بێته‌ بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ په‌رله‌مانییه‌كان، بڕیاره‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عیراق بۆ تاووتوێكردنی گرژیی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین كۆببێته‌وه‌ و هه‌ڵوێستی خۆی له‌و باره‌وه‌ رابگه‌یه‌نێت.

محه‌مه‌د رازی شه‌مه‌ریی، په‌رله‌مانتاری عیراق روونیكرده‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوودا كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین و چۆنیه‌تی هاوكارییكردنی ئاواره‌ و لێقه‌وماوانی فه‌ڵه‌ستین تاوتوێ ده‌كرێت.

كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراق، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت و له‌ناكاوه‌ بۆ تاوتوێكردنی كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین، له‌كاتێكدا كه‌ شه‌ش رۆژ به‌سه‌ر گرژی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیلدا تێپه‌ڕیوه‌. 

هاوكات كاروان یاروه‌یس، په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی عیراق بۆ مه‌ودا میدیا وتی: هێشتا ئێمه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه‌ و بۆ هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مان، ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمیی ئاگاداربكرێینه‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان