عیراقی

عیراق هۆشدارییده‌دات له‌باره‌ی ئاینده‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق هۆشدارییده‌دات له‌باره‌ی ئاینده‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌
مه‌ودا میدیا -

به‌رپرسێكی باڵای ئه‌منیی عیراقیی هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی گرژیی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستیندا هۆشدارییدا  له‌باره‌ی ئاینده‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌، له‌حاڵه‌تێكدا كێشه‌ ئه‌منیی و سیاسییه‌كان به‌و جۆره‌ی ئێستا به‌رده‌وامییان هه‌بێت.

قاسم ئه‌عره‌جیی، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ پێكدادانه‌كانی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستیندا، هۆشدارییدا له‌وه‌ی كه‌ به‌رده‌وامیی ئه‌و كێشه‌یه‌ و تێكه‌ڵكردنی بابه‌ته‌كان، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی نادیار و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ ده‌بات.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، بڕیاره‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عیراق كۆببێته‌وه‌ و دۆسیه‌ی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل تاوتوێ بكات. 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان