عیراقی
وەزیری دارایی عیراق لەبەرکردنی جلی تەسک و کورتی لە فەرمانبەران قەدەغەکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دارایی عیراق شێوازی جلوبەرگی فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی دیاریکرد و لەبەرکردنی جلی تەسک و کورتی قەدەغەکرد و دەڵێت "فەرمانبەران دەبێت جلی فەرمی لەبەربکەن".
تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق رۆژی 9ی تشرینی یەکەمی 2023 واژۆی لەسەر نووسراوێک کردووە کە تێیدا رێنوێنی دراوەتە بانک، دەستەکان و سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی عیراق کە فەرمانبەرەکانیان پابەندی لەبەرکردنی جلی فەرمی بن.
نووسراوەکە چەند خاڵێکی لەخۆگرتووە، ئەوانیش:
- فەرمانبەران دەبێت خیان بەدووربگرن لە لەبەرکردنی جلی تەسک، کاوبۆ و جلی کورت.

- نابێت ژنان ئەو جلوبەرگانە لەبەر بکەن کە رەنگەکەیان زۆر زەقە و نابێت مەیکئەپەکەیشیان تۆخ بێت.
- نابێت پیاوان جوانکاری و تاتۆ بکەن لەسەر جەستەیان.
- فەرمانبەرانی پرسگە جلوبەرگی فەرمی لەبەربکەن و بەشداری لە خوولەکانی تایبەت بە شێوازی مامەڵەی دروستبکەن.

س.ر