عیراقی
سودانی سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ گرژیی و پێكدادانه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین، وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان هه‌ڵوێستی خۆیان راده‌گه‌یه‌نین و به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن، عیراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاندووه و ئه‌مڕۆش سه‌رۆك وه‌زیران له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجامدا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ناوبراو كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجامداوه به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی هێزه‌كانی سه‌ر به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كه هێزه شیعیه‌كان جگه له موقته‌دا سه‌در له‌خۆده‌گرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی ئێستا غه‌زه تاووتوێكرا و ئیدانه‌ی بۆردومان و ئابڵوقه‌ی ئابووریی له‌سه‌ر غه‌زه كرا و داوا كرا و بابه‌تی چۆنیه‌تی هاوكارییكردنی لێقه‌وماوانی غه‌زه تاووتوێكرا.