عیراقی
په‌رله‌مانی عیراق داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
گرژیی و پێكدادانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین به‌رده‌وامیی هه‌یه و هه‌وڵه‌كانیش له وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه بۆ هاوڵاتیانی فه‌ڵه‌ستین و دۆسیه‌كه به‌رده‌وامیی هه‌یه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا عیراق له رێگه‌ی ی په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند و كۆمه‌ڵێك خاڵی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی دۆسیه‌ی فه‌ڵه‌ستین په‌سه‌ندكرد.
دارا سێكانیانی، په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عیراق بۆ مه‌ودا میدیای وتی: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه په‌رله‌مانی عیراق خاڵه‌كانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به تاووتوێكردنی دۆزی غه‌زه‌ی په‌سه‌ندكرد، كه بریتی بوون له رێگرتن له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و گه‌یاندنی هاوكاریی بۆ هاوڵاتیان ئه‌و شاره و كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێك بۆ گه‌یشتن به‌و شاره و داواشی له كۆمكاری عه‌ره‌بیی كرد، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی سه‌ر شاری غه‌زه ئه‌نجامبدات.
هاوكات بازنه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عیراق بڵاویكرده‌وه، فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق پشتیوانیی خۆیانیان خسته‌ڕوو، بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك بۆ فه‌ڵه‌ستین.
ماوه‌ی نۆ رۆژه پێكدادانی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل به‌رده‌وامیی هه‌یه و تا ئێستا زیانێكی به‌رچاو له‌رووی مادیی و گیانییه‌وه به‌هه‌ردوولا گه‌یشتووه.