عیراقی

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی عیراق
مه‌ودا میدیا -

بڕیاره‌ سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عیراق له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ته‌واوكه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌یه‌، چه‌ند ته‌وه‌رێك تاوتوێ بكات، له‌وانه‌ش ته‌واوكردنی پرۆژه‌یاسای ده‌سته‌ی نیشتمانیی بۆ چاودێرییكردنی ئه‌تۆم و تیشك و كیمیایی و بایۆلۆژیی.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ بازنه‌ی رۆژنامه‌وانیی په‌رله‌مانی عیراق كه‌مێك پێش ئێستا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عیراقدا كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌ 23یه‌، حه‌وت بڕگه‌ تاووتوێده‌كرێت، له‌وانه‌ بڕگه‌ی تایبه‌ت به‌ چاودێرییكردنی تیشك و ئه‌تۆم و كیمیایی و بایۆلۆژیی له‌ عیراق.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌دا، په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگییدا له‌سه‌ر راسپارده‌كانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ تاوتوێكردنی دۆخی غه‌زه‌، له‌وانه‌ش ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر غه‌زه‌ و ناردنی هاوكاریی و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك بۆ شاره‌كه‌ و داواشی له‌ كۆمكاری عه‌ره‌بیی كرد، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ بۆ ئیدانه‌كردنی ئیسرائیل ئه‌نجامبدات. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان