عیراقی
كێشه‌ی كه‌میی كتێب خوێندنگاكان ده‌گرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
دوو هه‌فته به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنگاكان له باشور و ناوه‌ڕاستی عیراق تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام هێشتا خوێندنگاكان كێشه‌ی كه‌میی كتێبیان هه‌یه و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نه‌یتوانیوه كتێبی پێویست ته‌رخان بكات، به‌و هۆیه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق رووبه‌ڕووی ره‌خنه بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق له چه‌ند شار و ناوچه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارانی خوێندكاران‌دا قسه‌یانكردووه و رایانگه‌یاندووه، هێشتا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق نه‌یتوانیوه كتێب بۆ خوێندكاران ته‌رخان بكات، ئوم هودا، ته‌مه‌ن 38 ساڵ، دانیشتوی شاری كه‌ربه‌لایه، چوار منداڵی له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا ده‌خوێنێت، بۆ میدیای عیراقیی ده‌ڵێت: تا ئێستا له‌و خوێندنگه‌یه‌ی كه منداڵه‌كانمی تێدایه، كتێب دابه‌شنه‌كراوه.
هاوكات حه‌یده‌ر موسه‌وی، سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی ده‌ڵێت: منداڵه‌كانم له قۆناغی ناوه‌ندییدا ده‌خوێنن و تا ئێستا كتێبیان پێنه‌دراوه، ئه‌مه‌ش واته په‌روه‌رده له هه‌ژارییدا ده‌ژی.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق ئاشكرایكردووه، بۆ ساڵی خوێندنی 2023 - 2024، 13 ملیۆن خوێندكار روویان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن كردووه.