عیراقی
به‌هۆی نه‌ناردنی مووچه‌ی هه‌رێم دادگا بانگهێشتی سودانی ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
له‌سه‌ر سكالای حزبێكی سیاسیی عیراقیی كه له دادگای فیدراڵیی عیراق دژی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق تۆماریكردووه، به‌تۆمه‌تی نه‌ناردنی مووچه بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، دادگا بانگهێشتی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پارتی ئوممه‌ی عیراقیی، كه له دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسه‌وه دامه‌زراوه، سكالای له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق تۆماركردووه، به‌تۆمه‌تی نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه دانیشتنی دادگای فیدراڵیی عیراق بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستپێبكات.
پارتی ئوممه‌ی عیراقیی داوا ده‌كات، هاوشێوه‌ی شاره‌كانی تری عیراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له كاتی خۆیدا بدرێت و تێكه‌ڵ به ململانێی سیاسیی نه‌كرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دڵنیایی پێداوه كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها له رێگه‌ی هه‌رێمه‌وه دابه‌شده‌كرێت و هه‌ر هه‌وڵێك بدرێت بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له رێگه‌ی به‌غداوه، ناده‌ستوورییه.