عیراقی

داواكارییه‌كی حه‌لبوسیی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی به‌عس ره‌تكرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


داواكارییه‌كی حه‌لبوسیی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی به‌عس ره‌تكرایه‌وه‌
مه‌ودا میدیا -

هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی (هێزه‌ سیاسییه‌ شیعیه‌كان جگه‌ له‌ سه‌دریه‌كان) ئاشكرایكرد، داواكارییه‌كی محه‌مه‌د حه‌لبوسیی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقیان له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ندامانی حزبی به‌عس، ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ و به‌ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنیان له‌قه‌ڵه‌مداوه‌. 

حه‌سه‌ن فدعم، ئه‌ندامی هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ئاشكرایكرد، محه‌مه‌د حه‌لبوسیی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق نوسراوێكی ره‌سمیی ئاراسته‌ی  هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كردووه‌، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ریی، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ چاودێرییكردن و دادگاییكردنی ئه‌ندامانی حزبی به‌عس و رێگریكردن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ده‌سه‌ڵات. 

هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ره‌تیانكردووه‌ته‌وه‌ له‌ رێگه‌ی نوسراوێكی ره‌سمییه‌وه‌ ئه‌و ده‌سته‌یه‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌، به‌ڵكو به‌پێویستیان زانیوه‌ له‌ رێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی په‌رله‌مانی عیراق و به‌ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زۆرینه‌ی ره‌هاوه‌ ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ریی هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌، كه‌ له‌ دوای رووخانی به‌عسه‌وه‌ تایبه‌ت به‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ ئه‌ندامانی به‌عس و دوورخستنه‌وه‌یان له‌ ده‌سه‌ڵاتی نوێی عیراق، دامه‌زرێنراوه‌. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان