عیراقی

ناوەرۆكی گفتوگۆی جۆو بایدن و سودانی رادەگەیەندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەرۆكی گفتوگۆی جۆو بایدن و سودانی رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا-
 
هەریەك لە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان ئەنجامدا و دۆخی ناوچەكەیان تاوتوێكرد.

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ 17ی تشرینی یەكەمی 2023  محەمەد شیاع سودانى، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی پێگەیشت لە جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و تیایدا تاوتوێی پێشهاتە مەیدانییە بەردەوامەکانی پێكدادانەكانی ئیسرائیل - فەڵەستین كراوە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا جەختیان لە سەر گرنگیی کۆکردنەوەی هەوڵەکان و كارى هاوبەش کردووەتەوە بۆ پشتیوانیکردنی سەقامگیریی بەردەوام لە ناوچەکە، جگە لە هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە هاوبەشە دووقۆڵییەکانی نێوان عیراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئەوەش بەپێی رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات.

هاوكات لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەردوولا لەسەر پێویستیی کۆنتڕۆڵکردنی ململانێکان و فراواننەکردنی بازنەی شەڕ جەختیانکردووەتەوە، کە خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج و هەڕەشە لە ئاشتیی و سەقامگیریی هەرێمیی و نێودەوڵەتی دەکات.

لە بەشێكی دیكەی گفتوگۆكانیشدا وەك لە راگەیەندراوەكە باسكراوە، سودانی "هەڵوێستی جێگیر و بنچینەیی عیراقی نوێکردەوە بەرانبەر ئەوەی لە غەزە روودەدات".

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان