تەندروستی

جــەســتەت بەم 8 نیشـــانــەیـــە هۆشــــداریت پێدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


جــەســتەت بەم 8  نیشـــانــەیـــە هۆشــــداریت پێدەدات
مەودا میدیا-


بە هەندێك نیشانە جەستەمان هۆشداریمان دەداتێ كە بە گشتیی پشتگوێیان دەخەین، دەكرێت ئەو نیشانانە هۆكاربن بۆ ژمارەیەك كێشەی تەندروستیی و بریتین لە؛
 

1.كڕێش و وەرینی قژ 

دەكرێت هۆكاری كەمیی ڤیتامین و مادەی خۆراكیی بێت

2.چرچبوونی پێستی پەنجەكان و دەست

ئەگەر بێ مانەوەی زۆر لە ئاوادا رووبدات، هۆكاری كەمئاویی جەستەیە

3.سپیبوون بەشێك لە زمان

لەوانەیە بەهۆی تووشبوون بە بەكتریای دەم یان خاوێن رانەگرتنی ددانەكان و دەم بێت
 
4.پەڵەی سوور لەسەر پێست

ئەگەر خورانی لەگەڵ بێت ئەكزیما، ئەگەر تا و هەڵئاوسانی لەگەڵ بێت دەكرێت هەستیاریی بێت

 
5.ئاوسانی جومگەكانی پێ

ئەگەر دووگیان نەبیت، لەوانەیە بەهۆی خراپیی سووڕی خوێن و نەخۆشییەكانی دڵ بێت
 

6.وشكبوونەوەی چاو

لەوانەیە ببێتە هۆی هەوكردن و تێكدانی چاوەكان و یەكێك لە هۆكارەكانی نەخۆشییەكانی بەرگریی جەستەیە


7.شینبوونەوەی بێهۆكاری جەستە

ئەگەر بێ ئازار و هۆكار بێت، دەكرێت بەهۆی مەیینی خوێنی جەستە رووبدات
 

8.تینوویەتیی لەرادەبەدەر

بەردەوام هەستكردن بە تینوویەتیی لەگەڵ خواردنەوەی ئاوی پێویست، یەكێكە لە نیشانە پێشوەختەكانی نەخۆشیی شەكرە

 
بوونی نیشانەی دیكە لەگەڵ ئەم نیشانانە پێویستی بە سەردانكردنی پزیشك هەیە



ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان