عیراقی

بانكی ناوه‌ندیی عیراق په‌یامێكی ئاراسته‌ی حكومه‌ت كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانكی ناوه‌ندیی عیراق په‌یامێكی ئاراسته‌ی حكومه‌ت كرد
مه‌ودا میدیا - 

له‌كاتێكدا كه‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی داهاتی عیراق له‌ به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه‌ به‌ده‌ستده‌هێنرێت، بانكی ناوه‌ندیی عیراق داوای له‌ حكومه‌تی فیدراڵیی عیراق كرد، پێویسته‌ سه‌رچاوه‌ی ئابووریی فره‌جۆر بكات. 

عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عیراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیدا ئاراسته‌ی حكومه‌تی فیدراڵیی به‌غدای كرد، داوایلێكرد سه‌رچاوه‌ی ئابووری عیراق فره‌جۆر بكات، وه‌ك په‌ره‌دان به‌ كه‌رتی تایبه‌ت و پشتگیریكردنی ژینگه‌ی كار له‌ پێناوی راكێشانی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی. 

له‌دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسه‌وه‌ له‌ عیراق له‌ ساڵی 2003، ئابووری عیراق به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی پشت به‌ به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌به‌ستێت و ئابوورییه‌كه‌ی به‌ ئابوورییه‌كی "ره‌یعیی" ناسراوه‌، كه‌ مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه‌ ئابوورییه‌كه‌ی پشت به‌ داهاتی فرۆشتنی نه‌وت ده‌به‌ستێت.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان