عیراقی
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق: لە هەر کاتژمێرێکدا هەشت حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆماردەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایدەگەیەنێت لە ماوەی مانگی رابردوودا 17 هەزار و 634 حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراوە, ئاماژە بەوەشدەکات رۆژانە نزیکەی 182 حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاکان تۆمارکراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2023 ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق ئاماری حاڵەتەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی هاوسەرانی لە مانگی رابردوودا بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان، لە مانگی رابردوودا لە عیراق 17 هەزار و 634 حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراوە و پێنج هەزار و 462 حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمارکراون.
بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکە بێت، رۆژانە نزیکەی 182حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاکان تۆمارکراون کە بەتێکڕایی لە هەر کاتژمێرێکدا هەشت حاڵەت تۆمارکراوە, هەروەها بەغدای پایتەخت لە رووی زۆری ژمارەی پێکهێنانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی هاوسەران لەپلەی یەکەمدایە.
س.ر