عیراقی

هۆشداریی له‌باره‌ی له‌ كۆنترۆڵ ده‌رچوونی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداریی له‌باره‌ی له‌ كۆنترۆڵ ده‌رچوونی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان ده‌درێت
مه‌ودا میدیا -

هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشكردنه‌ سه‌ر شاری غه‌زه‌ له‌ فه‌ڵه‌ستین له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌، چه‌ندین گرووپی چه‌كدار  له‌ عیراق به‌بێ گوێدانه‌ هه‌ڵوێستی ره‌سمیی حكومه‌تی به‌غدا، هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كه‌ن و هه‌ڵوێستی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن، له‌و باره‌یه‌وه‌ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی عیراق هۆشدارییدا.

عامر فایز، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی عیراق، له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتی فه‌تج، هۆشداریی له‌باره‌ی له‌كۆنترۆڵ ده‌رچوونی هه‌ندێك گرووپی چه‌كداریی له‌ عیراق، له‌ ئێستادا له‌رووی مامه‌ڵه‌كردنه‌وه‌ گوێ به‌ یاساكانی عیراق ناده‌ن و ملكه‌چ نین بۆ حكومه‌تی به‌غدا.

ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و گرووپه‌ چه‌كدارانه‌ گوێ به‌ رێنماییه‌كانی حكومه‌تی به‌غدا ناده‌ن، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بچنه‌ پاڵ (تۆفانی ئه‌قسا) له‌ فه‌ڵه‌ستین و هه‌ندێك جوڵه‌ی سه‌ربازیی بكه‌ن، ئه‌وا عیراق شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن، چونكه‌ عیراق به‌ چه‌ند شه‌ڕێكی خوێناوییدا تێپه‌ڕیوه‌ دژی تیرۆر و نایه‌وێت بچێته‌ ناو شه‌ڕێكی تره‌وه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان