عیراقی

وادەی دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان لە عیراق ئاشكرادەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان لە عیراق ئاشكرادەكرێت
مەودا میدیا-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عیراق وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئاشكرادەكات و دوورخستنەوەی زیاتر لە 300 پاڵێوراو رادەگەیەنێت.

بەپێی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، هەفتەی یەكەمی تشرینی دووەمی ئەمساڵ دەبێتە دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراق.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەتا ئەمڕۆ هەینی 20ی تشرینی یەكەم، زیاتر لە 300 پاڵێوراوی هەڵبژاردنەكان لە پرۆسەكە دوورخراونەتەوە بە هۆكارە جیاوازەكانی وەك (لێپێچینەوە، تاوان، كارمەند لە دەزگا ئەمنییەكان، تێرۆر، دەستپاكی و ناتەواویی پەڕاوەكان).

هاوكات بڕیارە لە یەكەمین هەفتەی مانگی داهاتوو ناوی تەواوی پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنەكان لەلایەن كۆمسیۆنەوە ئاشكرابكرێت و لە هەمان هەفتەدا بانگەشە دەستپێبكات.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان