عیراقی
پاش كۆتایی 2024 هیچ وڵاتێك ناتوانێت مامەڵە بە پاسپۆرتی ئاسایی بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری ناسنامە و پاسپۆرت و نشینگەی گشتیی عیراق رایدەگەیەنێت، هیچ دەوڵەتێك دوای كۆتایی ساڵی 2024 ناتوانێت مامەڵە بە پاسپۆرتی ئاسایی بكات.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی لیوای یاسایی تایبەت بە پاسپۆرت، نەشئەت ئیبراهیم لەوبارەیەوە بۆ میدیای عیراقی رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئەم دەمە زیاتر لە 1.3 ملیۆن پاسپۆرتی ئاسایی دەركراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ناوەند ئامادەكراوە بۆ كاركردن لەسەر پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی و عیراق بە قۆناغێكی جۆریی راگوزەردا تێپەڕدەبێت تایبەت بە دەركردنی پاسپۆرتی نوێ.
وتیشی، 12 نوسینگە لەناو عیراق و هەشتی دیكە لە دەرەوەی سنووری وڵات بنیادنراون بۆ راییكردنی كاری بە ئەلیكترۆنیكردنی پاسپۆرت.
روونیشیكردەوە، تێچووی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی 91 هەزار دیناری عیراقییە، پێویستە هەتا كۆتایی ساڵی داهاتوو هاوڵاتییان پاسپۆرتەكانیان بە ئەلیكترۆنی بكەن.
بەپێی وتەكانی ئەو بەرپرسە عیراقییە، پاش كۆتایی ساڵی 2024، هیچ وڵاتێك ناتوانێت مامەڵە بە پاسپۆرتی ئاساییەوە بكات و سەرجەمیان دەكرێنە ئەلیكترۆنی.
ژ.ع