عیراقی

هێشتا سه‌دام حسین له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عیراقدا ئاماده‌یی هه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێشتا سه‌دام حسین له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عیراقدا ئاماده‌یی هه‌یه‌
مه‌ودا میدیا - 

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئاشكرایكرد، به‌رده‌وامه‌ له‌ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كاندیدانه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، كه‌ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ حزبی به‌عسدا هه‌بووه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌یان كاندیدی دوورخستووه‌ته‌وه‌.

عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی میدیایی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانییدا له‌ به‌غدا روونیكرده‌وه‌، سه‌دان كاندید به‌هۆكاری جیاجیا دووخراونه‌ته‌وه‌، كه‌ ژماره‌یان 255 كاندیده‌، له‌و رێژه‌یه‌ نزیكه‌ی 200 كاندیدیان به‌هۆی په‌یوه‌ندییان به‌ حزبی به‌عسه‌وه‌ دوورخراونه‌ته‌وه‌ و له‌ رێگه‌ی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رییه‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ رێگرتن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس بۆ ناو ده‌سه‌ڵاتی عیراقی پاش 2003. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بڕیاره‌ له‌ 15 رۆژی داهاتوودا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق ده‌ستپێبكات، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق له‌ 18ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان