عیراقی

هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بڕیارێكی هاوبه‌شیاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بڕیارێكی هاوبه‌شیاندا
مه‌ودا میدیا - 

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و  حكومه‌تی فیدراڵیی عیراق بڕیاریاندا پێكه‌وه‌ و له‌چوارچێوه‌ی كاری هاوبه‌شدا هه‌وڵبده‌ن بۆ هێنانه‌ئارای سه‌قامگیریی و به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دیناری عیراقی.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ك كه‌ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكردووه‌، به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا كار ده‌كه‌ن بۆ سه‌قامگیریی به‌های دینار. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی بانكه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا و پێشتریش بانكی ناوه‌ندیی عیراق ئاشكرایكرد، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه‌ رێوشوێنی تووند به‌رانبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مەریكیی ده‌گرێته‌به‌ر، به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌ها بۆ دیناری عیراقی.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان