گشتی

نهێنیی پەیوەندییە پتەوەكانی هاوڕێیەتی چییە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


نهێنیی پەیوەندییە پتەوەكانی هاوڕێیەتی چییە؟
مەودا میدیا-

"هاوڕێیەتی گرنگترە لە هاوسەرگیریی و پێكهێنانی خێزان"، ئەمە وتەی بەشێك لە توێژەران و زانایانی بواری دەروونناسی و كۆمەڵناسییە.

بەپێی توێژینەوەیەكی پەیمانگەی تەندروستیی نیشتیمانیی ئەمەریكی كە لەسەر 271 كەس تاقیكراوەتەوە و لە سەرجەم تەمەن و چین و توێژەكانی تێدابووە، دەركەوتووە هاوڕێیەتی كاریگەریی هەیە لەسەر تەندروستیی و دڵخۆشیی.


سەمیر تۆفیق، راوێژكاری خێزانیی لەوبارەیەوە دەڵێت "ئەو هاوژینانەی خاوەنی هاوڕێی باشن، دڵخۆشترن لەو هاوژینانەی هاوڕێیان نییە".

نهێنییەكانی هاوڕێیەتییەكی پتەو بەپێی وتەی توێژەرانی بوارەكە بریتین لە؛

1. رەگی متمانە

متمانە بناغەی سەرەكیی هەموو جۆرە پەیوەندییەكە، پێویستە متمانە دروستبێت لە بە نهێنیی مانەوەی تایبەتییەكانتان و بابەتە كەسییەكان.

2.ئامادەییت هەبێت

لە خۆشی و بەتایبەتی كاتی پێویست یان ناخۆشیدا هەمیشە ئامادەییت هەبێت، تەنانەت ئەگەر مەودای نێوانتان دووربێت بە شێوازەكانی دیكە بوونی خۆت و پاڵپشتیی بۆ دووپاتبكەرەوە.

3- گرنگیی پێویست

لەناو جەنجاڵیی ژیان و كار و خێزان، هەمیشە هاوڕێیەتییەكەت لەیادبێت، هەرگیز هیچ هۆكارێك نەبێت بۆ بچڕانی پەیوەندی بۆ ماوەیەكی زۆر.

5-گوێگرێكی باش بە

گرنگترین دیاری بۆ بەرامبەر، گوێلێگرتنە، بە گرنگییەوە گوێ لە وتەكانی هاوڕێكەت بگرە.

6-بەجێی مەهێڵە

هەندێكجار بەهۆی دۆخێكی سەخت مرۆڤەكان تەنانەت لە جیهانیش دادەبڕێن، لەو كاتانەدا بە هاوڕێكەت بڵێ تۆ جێی ناهێڵیت.

7- شەڕ و ناكۆكی

لە هەموو پەیوەندییەكدا ناكۆكی و لێكتێنەگەیشتن دروستدەبێت، راستگۆیانەترین هاوڕێیەتی ئەو جۆرەیە وێڕای تەواوی ناكۆكی و ناخۆشییەكان وەك خۆی و بگرە پتەوتر بمێنێتەوە.


ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان