عیراقی

له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی شه‌ڕ روویدا و شه‌هید و بریندار هه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی شه‌ڕ روویدا و شه‌هید و بریندار هه‌یه‌
مه‌ودا میدیا - 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق بڵاویانكرده‌وه‌، كه‌مێك پێش ئێستا له‌ ده‌وروبه‌ری مه‌خمور سه‌ر به‌پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی شه‌ڕ روویدا. 

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، شەڕ لەنێوان هێزێكی پێشمه‌رگه‌ و چه‌كدارانی حەشدی شەعبی له‌ سه‌ر چیای قه‌ره‌چووخ روویداوه‌ و له‌ ریزه‌كانی پێشمەرگەدا شه‌هیدێك و چه‌ند بریندارێك هه‌ن.
 
هەفتەی رابردوو سوپای عیراق به‌پێی رێككه‌وتنێك چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ په‌كه‌كه‌ وه‌رگرته‌وه‌ و چه‌كدارانی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌و خاڵانه‌دا دانراون، تا ئێستا سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌. 
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان