عیراقی
دۆخه‌كه هێشتا ئاڵۆزه.. دوا زانیارییه‌كان له‌باره‌ی پێكدادانه سه‌ربازییه‌كه‌ی مه‌خمور
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
لێكه‌وته‌كانی پێكدادانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی یەکەی هەشتای سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزێكی سه‌ر به سوپای عێراق به‌رده‌وامیی هه‌یه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌ردوولا هێزی زیاتریان به‌ره‌و شوێنی پێكدادانه له چیای قه‌ره‌چووغ جوڵاندووه و هاوكات تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی دوو سه‌ربازی عیراقییان بڵاوكرده‌وه، كه له پێكدادانه‌كه‌دا كوژراون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پێكدادانه‌كه به چه‌كی سووك ده‌ستیپێكردووه و هه‌وڵێك بووه له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌و بنكه و سه‌نگه‌رانه‌دا كه له‌رۆژانی رابردوودا گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان به‌پێی رێككه‌وتنێك چۆڵی كردن، به‌و هۆیه‌وه پێكدادان روویداوه و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی سه‌ركرده و فه‌رمانده‌كانی هه‌ردوولا، به‌ڵام شه‌ڕ و پێكدادانی چه‌كداریی بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر به‌رده‌وامیی هه‌بووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوی هاوڕێ جه‌وهه‌ر، دانیشتوی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق شه‌هیدبووه و له سوپای عیراقیش دوو سه‌رباز كوژراون و ده‌یانی تریش له هه‌ردوولا برینداربوون.
ئه‌و بنكه و باره‌گایانه‌ی كه گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان چۆڵیكردوون، ده‌كه‌وێته سه‌ر لوتكه‌ی چیای قه‌ره‌چووغ له سنوری قه‌زای مه‌خمور، سه‌رچاوه عیراقییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، پاش ده‌رچوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له‌و خاڵانه، راده‌ستی سوپای عیراقی كردووه، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی لیوای هه‌شتای سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌وڵیانداوه ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن و له‌هه‌مانكاتدا هێزه‌كانی سه‌ر به فیرقه‌ی 14ی سوپای عیراقیش هه‌وڵیداوه ده‌ستی به‌سه‌ردابگرێت، به‌و هۆیه‌وه پێكدادان دروستبووه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بنكه چۆڵكراوه‌كان بریتین له پێنج ره‌بایه، كاتژمێر 4ی ئێواره شه‌ڕ ده‌ستپێكردووه بۆ كۆنترۆڵكردنی، به‌ڵام له ئێستادا ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ردوولا هه‌وڵی كپكردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن و هێزی هاوپه‌یمانان ده‌ستیانوه‌رداوه و به‌ڵام كۆتایی نه‌هاتووه و هه‌ردوولا هێزیان كۆكردووه‌ته‌وه و گومان ده‌كرێت شه‌ڕه‌كه‌ش گه‌وره‌ببێته‌وه.
باسی ئه‌وه‌شیكراوه، له شه‌ڕی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆدا له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراقدا چه‌كی قورس به‌كارهێنراوه، له‌وانه‌ش هاوه‌نی 120 ملم و دۆشكه، كه له شه‌ڕه گه‌وره‌كاندا به‌كارده‌هێنرێن.
له‌ئێستا هێزه‌كانی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتوونه‌ته مه‌خمور و به‌شێك له چه‌كداره‌كانیان چوونه‌ته سه‌ر چیای قه‌ره‌چووغ و به‌ڵام هه‌وڵێكی هاوپه‌یمانان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بنكه چۆڵكراوانه بدرێن به پێشمه‌رگه.
پارتی كرێكارانی كوردستان 19ی ئه‌م مانگه رایگه‌یاند، سه‌رجه‌می هێزه‌كانی له خێوه‌تگه‌ی مه‌خمور كشاندووه‌ته‌وه و فه‌رمانی به سه‌رجه‌می گه‌ریلاكانی كردووه به‌ره‌و چیای قه‌ندیل و ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان خێوه‌تگه‌كه به‌جێبهێڵن.
هاوڵاتی دانیشتوی سنوری قه‌زای مه‌خمور باس له‌وه‌ده‌كه‌ن له ئێستادا ناوچه‌كه‌یان نائارام و ناسه‌قامگیره، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه هه‌ردوولا رایانگه‌یاندووه هێز به‌ره‌و چیای قه‌ره‌چووغ ده‌جوڵێنن.

به‌شێك له هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌ش رایانگه‌یاندووه، ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دروستبووه، به‌ربه‌ستی بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان به‌ره‌و شاره جیاوازه‌كان دروستكردووه.