عیراقی
سودانی داوایەک ئاراستەی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق پەیامێکی لەبارەی شەڕەکەی ئێوارەی دوێنێی قەزای مەخموری سەر بە پارێزگای هەولێر بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات لیژنەیەک پێکدەهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە شەڕەکە.
لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق فەرمانیکردووە بە پێکھێنانی لیژنەیەکی باڵا بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە شەڕ و پێکدادانەکەی چیای قەرەچووغ لە سنووری مەخمور لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق".
ئاماژەی بەوەشکرد "سودانی داوای لە سەرجەم فەرماندەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق کردووە دان بەخۆیاندا بگرن، هەروەها پێویستە ھەمووان ژیرانە مامەڵە بکەن و سەرنج بخەنەسەر کاری پێکەوەیی و بەرژەوەندییە باڵاکان بپارێزن و کارێک نەکەن دووژمن و نەیارانی عیراق دڵخۆش بن".
س.ر