عیراقی
عیراق.. رێوشوێنی ئه‌منیی توند بۆ پاراستنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌گیرێته‌به‌ر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار ئاشكرایانكرد، دوای هێرشه‌كانی دوێنێ و ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر باره‌گاكانی سه‌ر به هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و پارێزگایه‌ی خۆرئاوای عیراق، له‌ئێستادا رێوشوێنی توند و بێوێنه گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ پاراستنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره هێرشێك.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار، رێوشوێنی ئه‌منیی بێوێنه له ده‌وروبه‌ری بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له ناحیه‌ی به‌غدادییه سه‌ر به قه‌زای هیت له خۆرئاوای ئه‌نبار گیراوه‌ته‌به‌ر، له‌سه‌ر داواكاری محه‌مه‌د شیاع سودانی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا چه‌ند جارێك هێرشكراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د، له‌لایه‌كی تره‌وه ئیداره‌ی واشنتۆن هاوڵاتیانی ئه‌مریكیی ئاگاداركردووه‌ته‌وه سه‌ردانی عیراق نه‌كه‌ن و ناوه‌نده دبلۆماتییه‌كانیشی چۆڵ كردووه.