عیراقی
پێده‌چێت كێشه‌ی غه‌زه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق دوابخات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌رده‌وامه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق له كۆتایی ئه‌مساڵدا، به‌ڵام ده‌نگۆیه‌ك له عیراقدا سه‌باره‌ت به دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی كێشه‌ی غه‌زه‌وه، بڵاوبووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق، محه‌مه‌د خالدی، ئه‌مینداری گشتیی ره‌وتی (بیارق الخیر - ئاڵاكانی خێر) له عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكردووه، ئه‌گه‌ری دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق بۆ 60% به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌هۆی كاریگه‌ریی كێشه‌ی غه‌زه له سه‌ر عیراق و ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له پارێزگای ئه‌نبار.
ئه‌مینداری گشتیی ره‌وتی بیارق الخیر روونیكردووه‌ته‌وه، له‌م رۆژانه‌ی دواییدا باسی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق له‌ناو لایه‌نه سیاسییه‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا كه بریاره 18ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌رێوه‌بچێت.