عیراقی

تاوانێكی كوشتن و سوتاندن به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاوانێكی كوشتن و سوتاندن به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
مه‌ودا میدیا- 

ئاژانسی هه‌واڵگریی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ هه‌واڵێكی كوشتنی پیاوێك و پاشان سوتاندنی بڵاوكرده‌وه‌، به‌جۆرێك كه‌ رووداوه‌كه‌ به‌غدای پایته‌ختی هه‌ژاندووه‌. 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئاژانسی هه‌واڵگریی، مه‌فره‌زه‌كانی تایبه‌ت به‌ نه‌هێشتنی تیرۆر له‌ ناوچه‌ی ره‌سافه‌ی به‌غدا ده‌ستیانكرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌داوه‌كانی تاوانێكی كوشتنی ترسناك و نهێنیی له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌غدا، پاش دۆزینه‌ه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ به‌ كوژراویی و سوتێنراویی، پاشان پشكنین و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی ده‌ستیپێكرد و ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه‌ ده‌ستگیركران.

ئاژانسی هه‌واڵگریی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق روونیكرده‌وه‌، ئه‌نجامده‌ران دانیان ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌دا، به‌جۆرێك ژنی كوژراوه‌كه‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا پێكه‌وه‌ كوشتوویانه‌ و پاشان نه‌وتیان پێداكردووه‌ و سووتاندوویانه‌، پاش ده‌ستگیركردنیان كه‌شف و هێڵكاریی شوێنی رووداو و به‌ڵگه‌ و تاوان ئه‌نجامدرا و ده‌ركه‌وت پشكنین و دانپێدانانه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا دێته‌وه‌ و ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه‌ ره‌وانه‌ی دادگا كران به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ریان. 



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان