عیراقی

ئاسیاسێڵ خەڵاتی سامینا لید SAMENA LEAD بەدەستدەهێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسیاسێڵ خەڵاتی سامینا لید SAMENA LEAD بەدەستدەهێنێت
ئاسیاسێڵ خەڵاتی سامینا لید SAMENA LEAD بەدەستدەهێنێت لە پای پەرەپێدانی داهێنەرانەی بۆ وزەی سەوز، بەمەش پێوەرێکی نوی بۆ گەشەی بەردەوام دەهێنێتە کایەوە

 

رۆژی دووشەممە 23 تشرينی یەکەمی 2023  ئاسیاسێڵ، کۆمپانیای پەیوەندی لە عیراق خەڵاتی رابەرایەتی و ناوازەیی لە بواری پەرەپێدانی وزەی سەوز بەشێوەیەکی ناوازە کە لەلایەن ئەنجومەنی سامیناوە لە وڵاتی ئیمارات پێی بەخشرا. ئەم رێزلێنانە پابەندبوونی چەسپاوی ئاسیاسێڵ دووپاتدەکاتەوە بە گرنگیدانی بەردەوام بە ژینگە و گرتنەبەری رێوشوێنی داهێنەرانە لە کەرتی پەیوەندییەکان، بەمەش ستاندەرێکی نوێ دەهێنێتە ئاراوە بۆ بەکارهێنانی وزەی سەوز بەشێوەیەکی بەرپرسانە لە عیراق.  

بە درێژایی دوو ساڵی رابردوو، ئاسیاسێڵ سەرقاڵی پرۆسەیەکی گۆڕانکاریی ریشەیی بووە بەرەو بەکارهێنانی سەرچاوەکانی وزەی سروشتیی پاک کە کاریگەریی داناوە لەسەر بەشێکی گەورە لە چالاکییەکانی.

پێشتر کۆمپانیای ئاسیاسێڵ هەستا بە بڵاوکردنەوەی 7500 دانە لە سەردەمیانەترین تاوەری نەوەی چوارەمی '4G' و '4G+'، و کە بەشێوەیەکی وردبینانە و بە جۆرێک دیزاینکراون کە دۆستی ژینگە بن. ئەم تاوەرانە کە لە مادەگەلێکی تۆکمە دروستکراون نەک تەنها خێرایی ئینتەرنێت و کوالێتی خزمەتگوزارییەکەیان بەرزکردووەتەوە لە سەرتاسەری عیراقدا، بەڵکو بە رێژەیەکی زۆر رادەی دەردانی کاربۆنییان لە سەرانسەری عیراق کەمکردووەتەوە. 

لە پێناو زیاتر قوڵكردنەوەی پابەندبوونیی بە داهێنان و تازەگەرییەوە ئاسیاسێڵ دەستپێشخەریکرد تا پێشەنگ بێت لە پڕۆژەی 'تاوەرەکانی وزەی ئاوێتەی خۆر و لیسیۆم' کە رووماڵێکی سەراپاگیری بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عیراق فەراهەمکردووە. ئەم دەستپێشخەرییە پێشەنگە سەرچاوە کۆنەکانی وزەی کارەبای گۆڕی بە ئاوێتەیەکی گونجاو لە سیستمی پاتری و وزەی خۆر، بەمەش بەردەوامی و نەپچڕانی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکان مسۆگەردەکات، بێجگە لە کەمکردنەوەی تێچووی کارپێکردن و پیسبوونی ژینگە بەڕادەیەکی زۆر. 

هیشام سبلینی، بەڕێوبەری جێبەجێکاری فەرمانگەی تەکنەلۆجی ئاسیاسێڵ رای خۆی دەربارەی ئەم رێزلێنانە دەربڕی و وتی: " شەرەفێکی زۆر گەورەیە وەرگرتنی خەڵاتی سامينا ليد SAMENA LEAD بۆ پەرەپێدانی داهێنەرانەی وزەی سەوز. ئەم خەڵاتە گەواهیدەری پابەندبوونی نەپساوەمانە بە بەردەوامبوون لە گرنگیدان بە ژینگە. ئێمە لە ئاسیاسێڵ پابەندین بە پیادەکردنی رێکارگەلێکی بەردەوامی بزنسکردن کە لە بەرژەوەندیی بەشداربووە کانمان و کارمەندە کانمان بێت، لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیانەی خزمەتیان دەکەین". 

پەیڕەوی ئاسیاسێڵ بۆ گەشەی بەردەوام و درێژەبەخۆدەر 'sustainability' شوێنپێی خۆی لە عیراق وەکو دامەزراوەیەکی بەرپرس قایمکردووە، بەو پێیەی هەنگاوی گەورەی هاویشتووە بۆ پاراستنی ژینگەی سروشتیی و پاكڕاگرتنی بۆ نەوەکانی داهاتوو. 

 
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عیراق و له‌ 1ـى كانونى دووەمی 2023 ــەوە ژماره‌ى به‌شدرابووانی 17 مليۆنی تێپەڕاندووە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عیراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عیراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی 4G بە کوالیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر 99.06٪ ـى دانيشتوانى عیراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ فراوانترين تۆڕى مۆبايل لە عیراق لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عیراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە عیراق دابیندەکات. 
 
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان