عیراقی

لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عیراق له‌باره‌ی به‌ئامانجكردنی ناوه‌نده‌ دبلۆماتییه‌كانه‌وه‌ هۆشدارییدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عیراق له‌باره‌ی به‌ئامانجكردنی ناوه‌نده‌ دبلۆماتییه‌كانه‌وه‌ هۆشدارییدا
مه‌ودا میدیا - 

هێرشی ئاسمانیی سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار له‌ خۆرئاوای عیراق، مه‌ترسیی لای لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عیراق دروستكردووه‌ و هۆشدارییدا به‌ حكومه‌تی به‌غدا كه‌ ئه‌ركی خۆی بزانێت له‌ پاراستنی ناوه‌نده‌ دبلۆماتییه‌كاندا له‌ عیراق.

سه‌ڵاح ته‌میمیی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگریی و ئاسایش له‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا روونیكرده‌وه‌، له‌ئێستادا ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌كوڵێت و شه‌ڕی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین هێنده‌ی تر دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆز كردووه‌ و پێویسته‌ حكومه‌تی به‌غدا ناوه‌نده‌ دبلۆماتییه‌كان له‌ عیراق له‌هه‌ر جۆره‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بپارێزێت.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ناوه‌نده‌ دبلۆماتییه‌كان به‌گوێره‌ی په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی له‌عیراقدان و ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌تی كه‌ بیانپارێزێت و رێگه‌نه‌دات كێشه‌ و ته‌گه‌ره‌ له‌به‌رده‌م كاره‌كانیاندا دروستبكرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان