گێتی

ئه‌مه‌ریكا.. له‌رووداوێكدا 150 ئۆتۆمبێل پێكیاندادا و 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا.. له‌رووداوێكدا 150 ئۆتۆمبێل پێكیاندادا و 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
مه‌ودا میدیا - 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رووداوێكی هاتوچۆی بێوێنه‌یان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ 150 ئۆتۆمبێل تیایدا به‌شداره‌ و ده‌یان كه‌سیش بوون به‌ قوربانیی.

به‌گوێره‌ی میدیای ئه‌مه‌ریكیی، ئه‌مڕۆ له‌ ویلایه‌تی لویزیانا، دووكه‌ڵی سوتاندنی پاشماوه‌كانی خاشاكی باشووری ویلایه‌ته‌كه‌ بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئاستی بینین له‌ سفر نزیكببێته‌وه‌ و شۆفێران به‌رچاوی خۆیان نه‌بینن، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ رووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان 150 ئۆتۆمبێل دروستبوو، تیایدا 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 25ی تریش برینداربوون.

میدیای ئه‌مه‌ریكیی به‌هۆی گه‌وره‌یی و چڕییه‌وه‌، دووكه‌ڵه‌كه‌یان به‌ دووكه‌ڵی بێوێنه‌ وه‌سفكرد و ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌ته‌كه‌ بانگی خه‌ڵكیان كرد تا هاوكاریی برینداران بكه‌ن به‌خوێن به‌خشین. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان