عیراقی

ئه‌مه‌ریكا بۆ عیراق: وه‌فاتان هه‌بێت بۆ به‌ڵێنه‌كانتان تایبه‌ت به‌ پاراستنی هێزه‌كانمان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا بۆ عیراق: وه‌فاتان هه‌بێت بۆ به‌ڵێنه‌كانتان تایبه‌ت به‌ پاراستنی هێزه‌كانمان
مه‌ودا میدیا -

چه‌ند كاتژمێرێك دوای هۆشدارییدانی لیژنه‌ی به‌رگریی و ئاسایش له‌ په‌رله‌مانی عیراق سه‌باره‌ت به‌ پاراستنی ناوه‌نده‌ دبلۆماتییه‌كان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، هێرشكرایه‌وه‌ سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ پارێزگای ئه‌نبار، كه‌ هێزی ئه‌مه‌ریكیی و وڵاتانی تری جیهانیی تێدایه‌.

به‌گوێره‌ی میدیای ئه‌مه‌ریكیی، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوای هێرشه‌كه‌، په‌یامێكی ئاراسته‌ی حكومه‌تی به‌غدا كردووه‌ و تێیدا داوایكردووه‌، حكومه‌تی به‌غدا به‌ڵێنیداوه‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان بپارێزێت و پێویسته‌ وه‌فای هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ به‌ڵێنه‌كانی.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، هێزی چه‌كداریی له‌ عیراق به‌ناوی "موقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی له‌ عیراق" به‌رپرسیارێتیی خۆی راگه‌یاند له‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار. 

ئه‌مڕۆ سه‌ڵاح ته‌میمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگریی و ئاسایش له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، هۆشدارییدا به‌ به‌غدا، دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزه‌ به‌هۆی كێشه‌ی غه‌زه‌وه‌ و پێویسته‌ ناوه‌نده‌ دبلۆماتییه‌كان بپارێزێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان