عیراقی
ئابووریناسێك حكومه‌تی به‌غدا له مه‌ترسییه‌كانی داهاتوو ئاگادارده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
پسپۆرێكی بواری ئابووری عیراقیی هاوكات له‌گه‌ڵ ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت غه‌زه، هۆشدارییدا به حكومه‌تی به‌غدا، به‌وه‌ی كه پێویسته ئاماده بكات بۆ دۆخێكی قورس كه ئه‌گه‌ری هه‌یه رووبه‌ڕووی وڵاتانی ناوچه‌كه له‌وانه‌ش عیراق ببێته‌وه.
قوسه‌ی سه‌فوان، پسپۆڕی بواری ئابووری عیراقیی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا، حكومه‌تی به‌غدای ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی كه ئیسرائیل كار ده‌كات بۆ په‌راوێزخستن و دابڕینی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له ئاو و خواردن و هاوكاریی، بۆیه ده‌بێت عیراق یه‌ده‌كی زۆر گه‌نمی هه‌بێت و خۆی بۆ ئه‌و پلانه ئاماده بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، عیراق وه‌ك یه‌كێك له وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت كه له‌به‌ره‌ی دژه ئیسرائیله، نایه‌وێت له شه‌ڕ تێوه‌گلێت، به‌ڵام وا دیاره بازنه‌ی شه‌ڕه‌كه گه‌وره ده‌بێت و وڵاتانی ناوچه‌كه تێوه‌ده‌گلێن، عیراق له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نایه‌وێت به ته‌نها تێوه‌گلێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت له‌چوارچێوه‌ی بڕیارێكی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییدا به‌شداریی بكات.
قوسه‌ی سه‌فوان، پسپۆڕی بواری ئابووری عیراقیی دووپاتیكرده‌وه، عیراق نایه‌وێت ببێته به‌شێك له ململانێكانی ناوچه‌كه، چونكه گه‌نمی یه‌ده‌كی پێویستی نییه و سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی پێویستیشی نییه تا پێداویستیی ناوخۆیی پێ پڕبكاته‌وه، بۆیه پێویسته وه‌زاره‌ته‌كان و هاوڵاتیانی عیراق یه‌ده‌كی خۆیان هه‌بێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پلانی ئیسرائیل تایبه‌ت به دابڕینی ئاو و خۆراك له خه‌ڵك.