عیراقی

ئەڵمانیا بۆ هاوڵاتییانی: سەردانی عیراق مەكەن، دۆخەكە مەترسیدارە تەنانەت لە كوردستانیش

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەڵمانیا بۆ هاوڵاتییانی: سەردانی عیراق مەكەن، دۆخەكە مەترسیدارە تەنانەت لە  كوردستانیش
مەودا میدیا-

لە راگەیەندراوێكی چڕ و پڕ وردەكاریدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هۆشداری دەداتە هاوڵاتییانی لە عیراق و دەڵێت "تەنانەت لە هەرێمی كوردستانیش ئاگاداربن".

"ئەگەر پێویست بوو سەردانی عیراق بكەن، دەتوانن سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن بەڵام زۆر وریابن" ئەمە لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیادا هاتووە، شەش پارێزگاشی دیاریكردووە وەك مەترسیدارترین پارێزگاكانی عیراق.

بۆ هاوڵاتییانی ئەڵمانیا وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكە دەڵێـت "رووداوەكان بە خێرایی پەرەدەسەنن، هۆشداریتان دەدەینێ لە سەردانیكردنی عیراق بەدەر لە هەرێمی كوردستان، ئامۆژگاریشتان دەكەین كاری زۆر گرنگتان نەبێت سەردانی هەرێمی كوردستانیش مەكەن بەهۆی دۆخی ناجێگیری ئەمنیی لەو ناوچانە".

هاوكات داوای لە هاوڵاتییانی كردووە دووربكەونەوە لە بنكە و بارەگا سەربازییەكانی سەر بە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.

بەپێی راگەیەندراوەكە، هەریەك لە پارێزگاكانی كەركوك، دیالە، ئەنبار، نەینەوا و بەتایبەتی شەنگال، موسڵ و سنوورەكانی سوریا لە عیراق، لەگەڵ سەڵاحەدین و باكووری بابل ناوچە مەترسیدارەكانن لە عیراق.

لە راگەیەندراوەكەدا بە وردی باس لە بەغدا، دۆخی ئەمنیی عیراق بە جیا و هەرێمی كوردستان بە جیا، گەڕانەوەی گرووپی تێرۆریستیی داعش و دۆخی ناوخۆ و سیاسیی لەگەڵ تاوانكارییەكان و زیادبوونیان لە ناوچەكە كراوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان