گێتی
"تاوانی جەنگ" .. توركیا لە سێ بەشـی كوردستان ئەنجامیدەدات و بە هەمان كردەوە ئیـسـرائـیل تـۆمـەتباردەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە رۆژئاوای كوردستان، سوپای توركیا بەردەوامە لە گەمارۆدانی هاوڵاتییانی مەدەنی و ژمارەیەكی زۆر ژن و منداڵی شەهیدكردووە، سەرۆكی وڵاتەكەش ئیسرائیل تۆمەتباردەكات بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ دژ بە هاوڵاتییانی مەدەنی لە غەزە - فەڵەستین.
ئەمڕۆ ئاژانسی زمانحاڵی حكومەتی توركیا بڵاویكردەوە، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لەمیانی كۆبوونەوەی فراكسیۆنی حزبەكەی لە پەرلەمان رایگەیاندووە "کێشەمان لەگەڵ ئەو کردەوە دڕندانەیە هەیە کە ئیسرائیل وەک ڕێکخراوێک مامەڵە دەکات و پەسەند کراو نییە لامان. نزیک بە نیوەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە منداڵن. ئەم دۆخەش دەری دەخات کە ئامانج دڕندەییەکی بە ئەنقەستە بۆ ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی".
ئەوە وتەی سەرۆك كۆماری توركیایە، لەكاتێكدا هەر ئەمڕۆ مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دێموكرات لە رۆژئاڤای كوردستان رایگەیاند "بەهۆی بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووریی رۆژئاڤا لەلایەن سوپای توركیا، زیاتر لە پێنج ملیۆن مرۆڤ لە كارەبا و ئاوی خواردنەوە بێبەشن و ژمارەیەكی زۆر ژن، منداڵ و هاوڵاتیی مەدەنی كوژراون".
لەلایەكی دیكەوە ئەردۆغان لەمیانی دوانی بۆ فراكسیۆنەكەی ئەمڕۆ ئاماژەی بەوەكرد "وڵاتەكەی مۆڵەتنامەی هەیە بۆ ناردنی هێزی سەربازیی بۆ هەریەك لە عیراق و سووریا" مەبەست لێی ناوچە كوردستانییەكانی ئەو دوو وڵاتەیە كە تێیدا چەندین پەلاماریان ئەنجامداوە و هاوڵاتییانی بێچەك و مەدەنی لەو هێرش و پەلامارانەدا بوونەتە قوربانی، بەڵام بە وتەی سەرۆك كۆماری توركیا "هێرشەكانیان دژ بە تێرۆریستان بووە"، وەك ئاماژەیەك بۆ هێزە چەكدارە كوردییەكانی ئەو ناوچانە.
هەر تایبەت بە باسی گرژیی و پێكدادانەكانی نێوان فەڵەستین - ئیسرائیل، ئەردۆغان پێیوایە "حەماس گرووپێكی تێرۆریستی نییە" و ئەگەر ئیسرائیل بەرامبەری بووەستێت وەك رێكخراوێك كاردەكات نەك حكومەتی وڵاتێك، لەلایەكی دیكەوە، سوپای سەربازیی توركیا و جەندرمەكانی دەیان ساڵە و لەم ساڵانەی دوایی بە دیاریكراوی، بەردەوامن لە ئەنجامدانی پەلاماری سەربازیی بۆ سەر هێزە چەكدارییە كوردییەكان كە هەر بە وتەی توركیا "گرووپێكی تێرۆریستین" و رێكخراون.
كۆبانی لە درێژەی راگەیەندراوەكەیدا دەڵێت "سوپای توركیا ئابڵوقەی رۆژئاڤایان داوە و تاوانی جەنگیان لە ناوچەكە ئەنجامداوە بەڵام هیچ دەنگێكی نێودەوڵەتی تەنانەت سەركۆنەی ئەو كارانەی نەكردووە"؛ ئەردۆغانیش ئەمڕۆ وتی "سوپای ئیسرائیل تاوانی جەنگی ئەنجامداوە و گەمارۆی ناڕەوای غەزەی داوە، ویستمان سەردانی ئیسرائیل بكەین، بەڵام بەوهۆیەوە پلانەكەمان هەڵوەشاندەوە و ناچین".
ژ.ع