گێتی

وێنە.. سەربازێك لە دوو ناوچەی شارێكی ئەمەریكا كۆمەڵكوژی ئەنجامدەدات و پۆلیس ناسنامەكەی ئاشكرادەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وێنە.. سەربازێك لە دوو ناوچەی شارێكی ئەمەریكا كۆمەڵكوژی ئەنجامدەدات و پۆلیس ناسنامەكەی ئاشكرادەكات
مەودا میدیا-

لە شارێكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، پیاوێك لە یەكێك لە ناوەندەكانی یاریی بۆوڵینگ و رێستۆرانتێك بە هەڕەمەكی بە تفەنگ تەقە لە خەڵك دەكات و زیاتر لە 22 كەس دەكوژێت.

پۆلیسی شاری لێویستن لە ویلایەتی مەین-ی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، شەوی رابردوو پیاوێك بە تفەنگێكی كوالیتی بەرز تەقەی كردووە بەناو خەڵكدا لە دوو شوێنی جیاواز، هەتا ئێستاش تۆمەتبار دەستگیرنەكراوە.

بەپێی زانیارییەكانی پۆلیسی لێویستن، لە ئەنجامی ئەو هێرشە چەكدارییەدا زیاتر لە 22 كەس كوژراون و لەنێوان 50 بۆ 60 كەسی دیكەش برینداربوون.

زانیاریی لەبارەی بكوژ

پۆلیس لەدوای لێكۆڵینەوەكان بۆی دەركەوتووە، هێرشبەرەكە ناوی رۆبێرت كارد بۆودین-ە و تەمەنی 40 ساڵە و بە پۆشاكێكی قاوەییەوە هێرشەكەی ئەنجامداوە.

وێنەی بكوژەكە بڵاوكراوەتەوە، پۆلیس دەڵێت "بە كەسێكی مەترسیدار هەژماردەكرێت" و لە كارتی زانیارییەكەی دەركەوتووە راهێنەر و مامۆستای چەكی دەستییە و ئەندامی هێزە سەربازییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە.

كارد پێشتر مەترسیی دروستكردووە لە هێرشكردنە سەر هێزەكانی پاسەوانانی نیشتیمانی لە ساكۆ "كێشەی دەروونیی" هەیە و بەهۆی دۆخی دەروونییەوە دەنگی نامۆ و ناراست دەبیستێت.

ئەو ئۆتۆمبێلەی كارد بەكاریهێناوە لەمیانی ئەنجامدانی كۆمەڵكوژییەكە ژمارە و جۆرەكەی لای پۆلیسی شارەكە هەیە و باس لەوە كراوە، لەئێستادا سەدان پۆلیسی ناوچەكە بەدوای كارد دەگەڕێن، هەتا ئێستاش دەستگیرنەكراوە.

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ناو بەناو رووداوی تەقەكردن تێیدا روودەدات و بە مەترسیدارترین وڵات دادەنرێت لە لایەنی رەوشی ئەمنیی خوێندنگە و زانكۆكان، بەهۆی ئەوەی چەندینجار لەنێویاندا رووداوی تەقەكردنی خوێناوی روویداوە.


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان